هەواڵ 2017-06-13
به‌ڕێز هۆشنگ محمد، به‌رێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان پێشوازى كرد له بەڕێز فازڵ ئیبراهیم خدر، بەڕێوەبەری گشتی كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى له هه‌رێمى كوردستان بەمەبەستی تاوتوێكردنی چۆنيه‌تى جێ به‌جێ كردنى پلانى ستراتيجى دامه‌زراندنى سيسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌سات و قه‌يرانه‌كان كه له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران په‌سندكراوه هاوكات دانانی میكانیزمى هەماهەنگیكردنی دامه‌زراوه پەیوەندارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌رباره‌ى وه‌ڵامدانه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌سات و قەیرانەكان. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2017-06-09
وه‌زيرى ناوخۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز كريم سنجارى، به ياوه‌رى شاندێك كه پێكهاتبوون له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان و نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له يه‌كێتى ئه‌وروپا، به‌شداريان كرد له كۆنفڕانسى تايبه‌ت به نه‌ينه‌وا له دواى داعش و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌وڕوپا له پهرلهكانى يهكێـى ئه‌وروپا. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2017-06-07
لە كۆبوونەوەكە بە گرنگیەوە باس لە هەماهەنگی و هاوكاری باش كرا كە لە نێوان لایەنەكان هەیە بۆ وەڵامدانەوەی پرسی ئاوارەكانى موسڵ و ناردنى هاوكارى بۆ ئاوارەكان لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەكانی خۆیان یان ئەو هاوڵاتییانەی ئاوارەدەبن، ئەمەش بە هەماهەنگی دەبێت لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2017-05-23
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باسى له پلانى ستراتيژى ناوه‌ند (JCC) كرد بۆ دامه‌زراندنى سيسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى كاره‌سات و قه‌يرانه‌كان كه په‌سه‌ند كراوه له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها، ڕايگه‌ياند كه ناوه‌ند پێويستى به‌رده‌وام هه‌يه به پاڵپشتى و پشتگيرى (THW)، به‌تايبه‌تى له‌ساڵانى داهاتوو بۆ مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پلانه ستراتيژيه. درێژەی بابەت..
به‌رێز د. گونته‌ر مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌يان روونكرده‌وه و گووتى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى چاڵاكى و پڕۆژه‌كانى ئاژانسى فيدڕاڵى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له بوارى مرۆيى و هه‌روه‌ها باسكردنى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان ئاژانسى ناوبراو و ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2017-05-19
پارێزگای دهۆك و ڕێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی (GIZ) یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزا كرد بە مەبەستی ئەنجامدانی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكە وەك بەشێك لە بەرنامەی قودرە كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپا پارەی بۆ تەرخانكراوە و فه‌رمانگه‌ى GIZی ئەڵمانی جێبەجێیان دەكات. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2017-05-09
ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان كۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی هەماهەنگی لە هەولێر ئەنجامدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كارە لەپێشینەكان بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانی مرۆیی لە هەرێمی كوردستان و بەربەستەكانی بەردەم قەیرانی مرۆیی موسڵ و پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان و هاتنی ئاوارەی نوێ. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2017-04-20
ديارده‌ى كۆچكردن و ئاواره‌بوون پرسێكى تازه نييه بۆ ئێمه‌ى كورد له كوردستانى عێراق، هەر له سه‌ره‌تاى دروستكردنى عێراق له ساڵى 1921 و دابه‌ش كردن و لكاندنى كوردستان به عێراقەوە، ئێمه‌ى كورد ڕووبه‌ڕووى چه‌وساندنه‌وه و زوڵم و زۆردارى و ئاواره‌بوون بووينهوه له‌سه‌ر ده‌ستى ڕژێمه يه‌ك له دواى يه‌كه‌كانى عێراق له پاشايه‌تى تا كۆمارى و ڕوخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام له ساڵى 2003 دا. له‌و ماوه‌يه‌دا ده‌يان جار ئاواره و ده‌ربه‌ده‌رى وڵاتان بووين. تاكو ئێستاش سه‌دان هه‌زار كورد له وڵاتانى ڕۆژئاوا سه‌ريان ناوهتەوە و ده‌رفه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ نهڕەخساوه. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2017-04-18
ژمارەی ئاوارەكانی موسڵ لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكە لە رۆژی 17 تشرینی یەكەمی 2016 تا ئێستا لە ھەرێمی كوردستان بۆ 164 ھەزار كەس بەرزبووەتەوە و لە كەمپەكانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك نیشتەجێكراون. درێژەی بابەت..
بەشداری بکە بۆ ئاگاداربوون لە دوایین هەواڵەکان