هەواڵ 2019-03-27
سەرەڕای كەمی بودجە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی پشتگیری پڕۆسەی خوێندی کردووە بۆ پەنابەرە سورییەکان. بۆ نمونە، دەوامی دووەم لە زۆربەی قوتابخانەکان تەرخانکراوە بۆ قوتابیانی پەنابەر، موچەی مامۆستایانیش لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە دابین دەكرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان زەوی دابینكردووە بۆ دروستکردنی قوتابخانە بۆ قوتابیانی پەنابەر و چەندین قوتابخانەی دروستکردووە. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2019-03-19
لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان ٨٩٢ , ٢٤٩ پەنابەری سووری و ٩,١٢٩ پەنابەری تورکی و ١٣,١٢٣ و پەنابەری ئێرانی و ٧٥٦ پەنابەری فەلەستینی لەخۆ دەگرێت. زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرێم لەگەڵ کۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین. لە کاتێکدا تەنها ٣٧ ٪ لەوانە لە ناو کەمپەکان دەژین کە ژمارەیان ٣٨ کەمپە. ٥٠ ٪ ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین, ٣١ ٪ لە پارێزگای دهۆک, وە ١٩ ٪ لە پارێزگای سلێمانی. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2019-03-02
سه‌ره‌ڕاى سه‌ركه‌وتنى سه‌ربازى به‌سه‌ر داعشدا، تاكو ئێستا داعش كۆتايى نه‌هاتووه و هه‌ر به‌رده‌وامه له زۆربه‌ى ناوچه ئازادكراوه‌كان، داعش و گروپه توندڕه‌و و تيرۆرستييه‌كان به‌رده‌وامن له خۆ رێكخستنه‌وه و داهێنانى رێگا و تاكتيك و شێوازى نوێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئايديۆلۆژى توندوتيژى و به ئامانج گرتنى گه‌نج و لاوان بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆرستى له عێراق. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2019-02-26
ژوورى هاوكارى مرۆيى هاوبه‌ش (OSS)، پڕۆسه‌ى پێدانى مۆڵه‌ت و به‌خشين له باجى گومرگ و روسومات زۆر خێرا كردووه كه له ماوه‌ى كه‌متر له هه‌فته‌يه‌ك جێ به‌جێ ده‌كرێت بۆ لايه‌ن مرۆييه‌كان و ئه‌وه‌ش بۆته هۆى نه‌هێشتنى رۆتين و دواكه‌وتنى كاره مرۆييه‌كان بۆ هێنانى هاوكارى مرۆيى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2019-02-25
كۆبوونه‌وه‌كه تايبه‌ت بوو به ژماره‌يه‌ك ته‌وه‌رى گرنگى هه‌نوكه‌يى وه‌كو پرسى قه‌يرانى مرۆيى ئاواره‌ى ناوخۆى عێراق و پێويستيه مرۆييه‌كان وه‌كو خۆراك و خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و نه‌وتى سپى و گۆڕينى خێمه كۆنه‌كان و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پڕۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ناوخۆ و دووباره هاتنه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ كامپه‌كان و پرسى ده‌ڤه‌رى سنجار و به‌تايبه‌تى ئاواره ئێزيدييه‌كان و پێويستيان و مه‌رجه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌يان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ده‌ڤه‌رى سنجار. هه‌روه‌ها ره‌وشى سوريا و مه‌ترسى هاتنى شه‌پۆڵى نوێى په‌نابه‌ران له سورياوه بۆ ناو عێراق و هه‌رێمى كوردستان. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2019-02-20
لە دانیشتنه‌كدا رەوشی مرۆیی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراق و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنی پێشوویان گفتوگۆیان لەسەر كرا، هەروەها چۆنیەتی دابینكردنی پێداویستيە مرۆییەكان و هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێم و ئاژانسەكانی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان UN و پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و سەقامگیری لە ناوچە رزگاركراوەكان بیر و رایان لەسەر ئاڵوگۆڕ كرا. درێژەی بابەت..
بەشداری بکە بۆ ئاگاداربوون لە دوایین هەواڵەکان