هەواڵ 2017-04-13
بەڕێز كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ پێشوازیی لە بەڕێز (توبیاس ئێلیوود) وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئینگلتەرا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و شاندێکی یاوەری کرد. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2017-04-11
لە كۆبوونەوەكە بە گرنگیەوە باس لە هەماهەنگی و هاوكاری باش كرا كە لە نێوان لایەنەكاندا هەیە بۆ وەڵامدانەوەی پرسی ئاوارەكانى موسڵ و ناردنى هاوكارى بۆ ئه‌و هاوڵاتيانهى له ناوچه ئازادكراوه‌كان له ماڵه‌كانيان ماونه‌ته‌وه، هەروەها ژمارەیەک ڕاسپاردەش پەسند کران. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2017-03-02
ته‌نیا له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه دا (٢٤٧٣) كه‌س له به‌شى چه‌پى شارى موسڵ و ده‌شتى نه‌ينه‌وا هاتوونه‌ته شارەکانی هه‌ولێر و دهۆك. درێژەی بابەت..
بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان هۆشەنگ محمد پێشوازی كرد لە باڵیۆزی دانیمارک لە عێراق بەڕێز گێرد مینيكى بۆ باس کردنی دوا پێشهات و گۆڕانکاریەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکە. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2017-03-01
لە ڕێوڕەسمێکدا وه‌زيرى ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ڕێز کەریم سنجاری و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سەرۆکی نێردراوی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی لە عێراق، دکتۆر تۆماس لۆثەر و كونسوڵگه‌رى گشتی ئەڵمانیا، بەڕێز مارک ئایهۆرن بە فەرمی ناوه‌ندى هاوكاریی خێزانیان لە هەولێر کردەوە. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2017-02-26
به‌ڕێز كه‌ريم سنجارى وه‌زيرى ناوخۆ و وه‌زيرى پێشمه‌رگه به وەكالهت، له ديوانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ لەگەڵ به‌ڕيز كلاودى بيبو وه‌زيرى په‌ره‌پێدانى كهنەدى و شاندێكى ياوه‌رى كۆبويه‌وه. درێژەی بابەت..
هەواڵ 2017-02-23
ئەنجومەنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بە سەرپهرشتى وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز کەریم سنجاری یەکەمین کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی لە ساڵی ٢٠١٧ دا ئەنجام دا بە مەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێكى لەپێشینە کە لە لایەن ناوەندەوە خرابووەڕوو. درێژەی بابەت..
مرۆيى 2017-02-21
هەرێمی کوردستان لە ئێستادا خانەخوێی (١.٨) ملیۆن کەسە؛ ٩٧٪ی پەنابەری سوری و ٤٠٪ ئاوارەی ناوخۆى عێراقی کە لە ئەنجامی شەڕی سوریا و کۆمەڵکوژی و توندوتيژييه‌كانى ڕێكخراوى تيرۆريستى داعش و ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکانه‌وه ئاواره بوونه. درێژەی بابەت..
بەشداری بکە بۆ ئاگاداربوون لە دوایین هەواڵەکان